ماڵپەڕی "Pırate Bay" داخرا: دوێنێ لە پەلامارێکی پۆلیسیدا بۆ سەر ماڵی چەند کەس لە بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی بەناوبانگی "Pırate Bay"، چەند کەس گیران و ماڵپەڕەکەشیان داخرا.
شایانی باسی کە ئەم ماڵپەڕە چەندین ساڵێک بوو، ببووە مەکۆیەک بۆ ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی پرۆگرام، فیلم و گۆرانی مافپارێزراویان لە ئینتەرنێتەوە دادەبەزاند.
بەرپرسی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی فیلم لە ئامریکا بەڕێز " Dan Glickman " ئەم هێرشە پۆلیسیەی دوێنەی وڵاتی سویدی بە وەبیرهێنانەوەیک بۆ ئەو دزانە کە بەرهەمە مافپارێزراوەکان دادەبەزێنن، زانی و لە دریژەی قسەکانیدا وتی ئێستا ئیتر سەکۆیەکی ئازاد بۆ ئەو دزە دەریاییانەی کە بە ئازادی بتوانن دزی بکەن لە ئیتەرنێتدا دەست ناکەوێ.
سەرچاوه