ئیش بۆ شارەزایانی PHP: جێگەیەك بۆ كاركردن لە بواری داڕشتنی
داوانامە و وێبگە بەزمانی PHP هەیە لە شاری نوێرنبێرگ / ئەڵمانیا.
هەر بەڕێزێك خواستی كاركردنی هەیە لەو بوارەدا و ئەم مەرجانەی خوارەوە لەخۆیدا دەبینێت، دەتوانێت لەڕێگەی پۆستی ئەلیكترۆنییەوە پەیوەندی بكات، بێگومان ژیاننامەی كارەكاەكانیشی CV بنێرێت لەگەڵ ئیمەیلەكەیدا باشترە.
كورتەیەك لەسەر شوێنی كاركردنەكە
----------------------------------------
- كۆمپانیایەكە كارەكانی لەبواری ڕاژەكار و بەڕێوەبردنیاندایه.
- داوانامە و وێبگە بۆ كۆمپیانیا مۆڵەتبەخشەكانی مۆبایل و پەیوەندی كردن دروست دەكات.
- شیكاریی
ڕاژەكار و
ڕاژەخواز دەخاتە بەردەست بۆ چەندین كۆمپانیا، لە چەند وڵاتێكی ئەوروپیدا.
- كارەكانت هەندێكی سەربەخۆ دەبێت و هەندێكیشی لەناو تیمێكی بچوكدا ئەنجام دەدرێت.
- ماوەی گرێبەستن سنووردار نییە.
- شوێنی كاركردن شاری
نوێرنبێرگ - ئەڵمانیا
مەرجەكان
-----------
- شارەزایی هەبێت لە PHP بەتایبەت داڕشتن بە
OOP- شارەزایی تەواو لە Pear, PostgreSQL
- گەر شارەزایی لە UML و لینوكسیشدا هەبێت باشترە.
- دوو ساڵ یان زیاتر لەبواری داڕشتنی لاپەڕەكانی وێب بە PHP دا كاریكردبێت.
- توانای هەڵسوڕانی هەبێت لەگەڵ تیمی كاردكردن.
- باوەڕی بەخۆی هەبێت لەبڕیاردان لەسەر چۆنێتی داڕشتنی بەرنامەكان.
مەرج نییە هەڵگری بڕوانامەی زانكۆ یان پەیمانگا بیت، دەكرێت سەلماندنی ئەوانەی سەرەوە بەو پرۆژە و كارانەبێت كە ئەنجامتداوە و بەڵگەنامەت هەیە لەسەری..
بۆ پەیوەندی كردن: پۆستێكی ئەلیكترۆنی لەگەڵ ژیاننامەكەتدا بنێرە بۆ
عەلی