تا کۆتایی ئیمساڵ دەتوانی بە خۆڕایی تەلەفوون بۆ ماڵ و بۆ موبایل بکەی: "سکایپ" (Skype) نرخی پێوەندییە تەلەفوونیەکانی باکووری ئامریکا بە تەواوی لەنێو دەبا. دوێنە ئێوارە (ڕۆژی دووشەمە) لە ڕاگەیاندنێکدا سکایپ ڕایگەیان کە تاکوو کۆتایی ئیمساڵ بەکارهێنەرانی سکایت دەتوانن بە خۆڕایی تەلەفوون بۆ ماڵ و موبایل تەلەفوونەکان بکەن. هۆی ئەم کارەش ئەوەیە کە مشتەری تازە لە باکووری ئامریکاوە بۆ لای ئەم کەرەستەیە ڕاکێشرێ. لەبەر ئەوە بەکارهێنەرانی سکاتپ لە ئامریکا و کەنەدا لە شوێنەکانی دیکە کەمترن، ڕەنگە ئەم کارە ببێتە هۆی ڕاکێشانی بەکارهێنەری نوێ لەو ناوچانەدا. ئەم بەخۆڕایی تەلەفوون کردنە، بەداخەوە تەنیا بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ ژمارە تەلەفوونەکانی کانەدا و ئامریکادایە واتە تەنیا بۆ ئەوبەر ئوقیانووسی ئەتڵەسە. زانیاری زیاتر
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|