بيتڵەكان لە بەرامبەر ئەپل ماکینتاشدا دۆڕان.: لە دادگایەکدا کە بەرپرسی چارەسەرکردنی سکاڵاکەی گرووپی بیتڵەکان دژ بە کومپانیای ئەپڵ (apple) لەسەر سرڤیسی دابەزاندن و گوێگرتنی موزیکی ناسراو بە "ئایتیونز" (iTunes) بوو، بڕیارەکەی بە سوودی ئەپڵ کۆتایی پێهێنا.
شایانی باسە کە دوو ئەندامی کۆنی گرووپی ناوداری گۆرانیبێژی بیتڵەکان، "بل مەک کارتنی" و "ڕینگۆ ستار" کە هێشتا لە ژیاندان، لەگەڵ بنەماڵەکانی "جۆرج هەریسۆن" و "جان لنون" کە دوو ئەندامی کۆچ کردووی گرووپی بیتڵەکانن، بوونە هۆی دادگایی کردنی کومپانیای ئەپەڵ ماکینتاش.
نیشانەی کومپانیای ئەپڵ ماکینتاش سێوێکی قەپ لی گیراوە، بەڵام کومپانیای ئەپڵی سەر بە بیتڵەکان سێوێکی تەواو و ڕەنگ سەوزە.
بەرپرسانی تۆمار کردن و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی "بیتڵ" ناوێکی وەک ناوی کومپانیای ئەپەڵ کە دروستکەری کومپیۆتەرە، هەیە. جا ئەپلی سەر بە "بیتڵەکان"، کومپانیای ئەپەڵ ماکینتاشی بە پیشێل کردنی ئەو پەیماننامەیەی کە لە ساڵی 1991 لە نێوان ئەم دووانەدا بەسترابوو و ببووە هۆی بەربەست کردنی ئەپەڵ ماکینتاش بۆ ئەوه نەتوانێ بێتە نێو بازاڕی موسیقاوه. هەر بۆیە گرووپی ناوبراو پێیان وابوو کە ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ ماکینتاش بە هۆی نەرمەواڵەیەک بە ناوی (iTunes)ەوە بووەتە هۆی بڵاو کردنەوەی موسیقا و بەرهەمی ئەوان.
بەڵام قازی "ئدوارد مان" کە بەرپرسی ئەم سکاڵانامەیە بوو و نزیک دوو ساڵی پێوەخەریک بوو، بڕیاری لەسەر ئەوە دا کە کومپانیای ئەپڵ ماکیناتاش تەنیا بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی کومپیۆتەری خۆی کەڵکی لە ئارمی ئەپڵ ماکینتاش "سێو"کە وەرگرتووە، نەک لە بەکار هێنانی سیستمی دابەزاندنی موسیقادا، هەر بۆیە بەڕێز "مان" بڕیاری لە سەر ئەوەدا، کە کومپانی ئەپڵ ماکینتاش هیچ پەیماننامەیەکی پێشێل نەکردووە...
سەرچاوه