Blu-ray Players مانگی شەشی ئیمساڵ دێتە بازاڕ: یەکەم جیلی "blu-rays"خوێنەرەوه (Blu-ray Players) بۆ کومپیۆتەری ئاسایی ماڵ دروست کرا بەڵام زۆریش گرانە.
گەورە کومپانیای پاناسۆنیک (Panasonic) مانگی شەشی ئیمساڵ بۆ هەوەڵین جار مەکینەی "blu-rays"خوێنەرەوەی خۆی دەخاتە بازاڕەوە. ئەم خوێنەرەوە بێجگە لەوەی کە کومپیۆتەرێکی بەهیزی دەوێ، بێگومان کڕیارێکی دەوڵەمەندیشی دەوێ. نرخی ئەم ڕەقەواڵەیە خۆی لە 6500 کرۆنی سویدی دەدا (نرخی دولارێک زیاتر لە 7 کرۆنە).
بە پێی ئەو زانیاریانە کە کومپانیای ناوبراو بڵاوی کردووەتەو، بۆ سەیر کردنی فیلم بە هۆیە ئەم ڕەقەواڵه (Panasonic LF-MB121JD) نوێیەوە، دەبێ کومپیۆتەرێکی بەهێز بەکار بهێندرێ، نابێ له پرۆسەسۆرێکی سێ گیگاهێرتز (3 gigahertz)ی پەنتیۆم چوار بێهێزتر بێت.
ئەم کەرەستە نوێیە، یازدە جۆر فۆرمات دەخوێنێتەوە، لەوانە blu-ray disc recordable (bd-r) و blu-ray disc rewritable (bd-rw) . شایانی باسە کە سی دیەکانی ئەم کەرەستە نوێیە، تاکوو ئێستا 25 و 50 گیگاباتیان هەیە.
واتە مرۆڤ دەتوانێ لە هێندێکیاندا کە هەرزانترن (150 کرۆن) بیستوپێنج گیگابایت و لە گەورەکانیشیاندا کە نرخیان 360 کرۆنە، بارستایی 50 گیگابایت زانیاری تۆمار بکا.
دیارە ئەو سی دییانەی کە توانایی سڕینەوە و تۆمارکردنی زیاتر لە یەکجاریان (bd-rw) هەیە نرخەکەشیان لە سەرەوەیە. واتە بۆ 25 گیگابایتی 190 کرۆن و سی دی 50 گیگابایتیش 450 کرۆن دیاری کراوه.
زانیاری زیاتر
سەرچاوه