فیلتەرکردنی ماڵپەڕەکان لە زیادبوون دایە: ئەو ڕژیمانەی لاپەڕەکانی ئینتەرنێت سانسۆر دەکەن زۆرن
ئەو وڵاتانەی لە لایەن ڕژیمە سەرکوتکەرەکانەوە دەستیان بە سەردا گیراوه، بە تووندی خەریکی بەربەست و فیلتەر کردنی لاپەڕەکانی ئینتەرنێتن. وڵاتانی وەك چین، کوبا و ئێران لەو وڵاتانە کە تەنانەت بۆ ڕەخنەیەکی تووند دەتوانن تاکوو20 ساڵ سزا بۆ مرۆڤ ببڕنەوە.
ئەم نووسراوەی سەرەوە هێندێک لەو ڕاپۆرتەیە کە "هەواڵنێرانی بێسنوور" بە تازەیی بڵاویان کردووەتەوە. دیارە وڵاتی توونس و ئێران بێجگە لەو ماڵپەڕانەی کە بە دڵخوازی خۆیان دایدەخەن و نایانهەوێ دانیشتوانی وڵاتەکانیان بیانبینن، ماڵپەڕی هێزە سیاسیەکانیش دادەخەن.
سەرچاوه