كڕینی فڕۆکەی شەڕکەر لە ئینتەرنێتدا: دەوڵەمەندێکی چینی فڕۆکەیەکی شەڕکەری میگی لە ئینتەرنێت کڕی.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی وڵاتی چین، دەوڵەمەندێکی ئەو وڵاتە، فڕۆکەیەکی شەڕکەری میگی 21ی کۆنی لە ماڵپەڕی کڕین و فرۆشتنی " eBay" بە نرخێکی نزیکەی 25000 دولار کڕیوە و دەیهەوێ شوێنی کارەکەی پێ بڕازێنێتەوە.
بەڕێز "زانگ چنگ" ئەم فڕۆکە شەڕکەرە کە سازکراوی یەکیەتی سۆڤیەتی کۆنە لە فرۆشیارێکی ئامریکایی کڕیوە و دەڵێ ئەم فڕۆکەیە دوایین جار لە ساڵی 1995ی زایینیدا فڕیوە و ئێستاش زۆر کۆکە.
بەڕێز "چنگ" بە رۆژنامەی "پکن نیوز"ی وتووە:" من هێزی کڕینی ئەو فڕۆکه و شوێنی پیشاندانەکەشم هەیە."
هێشتا ڕوون نیە کە ناوبراو بۆ هێنانەوەی فڕۆکەکەی بۆ وڵاتی خۆی پێویستی به ئیجازەنامە هەیە یان نه. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکە شەڕکەرە پێشتر سەر بە هێزی ئاسمانی جمهوری "چک" بووە...
شایانی باسە کە فڕۆکەی میگی 21 بۆ هەوەڵین جار لە ساڵی 1956 هەڵفڕین و تاکوو ساڵی 1995 بە هۆی هێزی ئاسمانی یەکیەتی سۆڤیەتی پێشووەوه کەڵکیان لێ وەردەگیردا. ئەم جۆرە فڕۆکانه له کاتی شەڕی جیهانی دووهەمدا به کۆمەڵ دروست دەکران و بەکار دەهێنران.
دەبێ ئەوەش بڵێین که ناوی فرۆشیارەکەی ئەم فڕۆکە هێشتا ئاشکرا نەکراوه.
سەرچاوه