هێڵێک ئینتەرنێتی به خێرایی 10Gbit/s: هەتاکوو هاوینی ئیمساڵ هێڵی 10 گیگابایتی ئینتەرنێتی ئامادە دەبێ.
به هۆی کابڵی مسییەوه، خێرایی ئینتەرنێت تاکوو 10 گیگابایت بەرز دەبێتەوه، بەڵام بەداخەوە ئەم هێزه خێرا له کابڵه کۆنەکاندا ناگونجێ.
ئەگەر هەموو شتێک به پێی پلانی داڕێژراو بچتێه پێش هەتاکوو هاوینی ئیمساڵ ستانداردی ئینتەرنێت، دەگاتە 10 گیگابایت له چرکەکدا (10 Gbit/s). ڕێکخراوی ستاندارد (IEEE) دەستپێشخەری ئەم کارە گرینگەیه. بەرپرسی ڕێکخراوی سویدی Cisco، ئەندازیارJonas Phragmen لەو باوەڕەدایه که بۆ هاوین کارەکەیان کۆتایی پێدێ، ئەو لە قسەکانیدا ئیشارە بەوه دەکا که خەڵکێکی یەکجار زۆر ئاواتەخوازن هێڵێکی خێرای لەم جۆرەیان هەبێ.
سەرچاوه