تەلەفۆن کردن به خۆڕایی: لەمەودوا دەتوانی به بێ کومپیۆتەریش بە خۆڕایی تەلەفۆن بکەی.
ئەو تەلەفۆنانەی که پاڵپشتی ئەو سیستمە دەکەن تاکوو مانگێکی دیکه دێنه بازاڕەوه.
لە هەموو ئەو شوێنانەی که ئینتەرنێتی بێ وایەر هەیه، ئەو تەلەفۆنانه کار دەکەن و مرۆڤ دەتوانێ به خۆڕایی تەلەفۆن بکا بۆ خزم و هاوڕێکانی.
بەرپرسێکی کومپانیای "Netgear" بە ناوی " Karsten Kunert " دەڵێ: گەورە کومپانیاکانی خزمەتگوزاری تەلەفۆن، چاویان به بەرهەمەکانی ئێمەدا هەڵنایە و خۆشیشیان لێ نایه.
شایانی باسه که لەم دواییانەدا، زۆر کومپانیا جۆرێک له سیستەمی تەلەفۆنیان به ناوی "ئای پی تەلەفۆنی" (ip-telefoni) داهێناوه که به بێ وایەرن و لە ڕێگای هێڵی بەرینی ئینتەرنێتەوه کار دەکەن. بەڵام تاکوو ئێستا ئەو جۆره تەلەفۆنانه پێویستیان به بنکەیەکی پشتیوانی له نێو کومپیۆتەرێکدا هەبوو که دەبوایه کومپیۆتەرەکەش گرێدرابایە به ئینتەرنێتەوه.
له پێشانگای هانۆڤەردا ئەوه دەرکەوت که ئەو بەرهەمه نوێیەی کومپانیای "Netgear" به بێ ئەوه پێوەندی به کومپیۆتەرەوه هەبێ، راستەوخۆ دەتوانێ له ڕێگای پرۆگرامێکی خۆڕایی وەک "سکایپ"ەوە پێوەندی بگرێ.
سەرچاوه