تۆ ئەڵێی چی AMD یا Intel: بەپێی هەواڵێکی بێ پاڵپشت، گووگل دەستی کردووە بە کڕینی پرۆسێسۆری Opteron کە لە بەرهەمەکانی AMD 64bit ـــە، ئەمەش بۆ نوێکردنەوەی سێرڤەرەکانی گووگل کە نزیکەی 200000 سێرڤەرە لە هەموو جیهاندا.
ئەگەر بێتو ئەم هەواڵە ڕاست بێت ئەوا قور بەسەر کۆمپانیای Intel ، بەڵام لەمە سەیرتر ئەوەیە کە خاوەنی Intel خۆی لە دەستەی بەڕێوەبەرانی گووگلە.
بەڵام وەکو ئاماژەی پێدراوە نە گووگل نە AMD هیچ کامیان ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە.
سەرچاوه