گووگڵ (Google) و سان (Sun) دژی پرۆگرامه زیانبەخشەکان شۆڕش دەکەن: گووگڵ، سان و (Lenovo) یارمەتی ماڵی به ماڵپەڕی " Stopbadware.org" دەکەن. هۆیەکەشی ئەوەیه که ئەو ماڵپەڕه، بەشێکە لەو هەرەوەزەێک که دژی بڵاو بوونەوەی پرۆگرامه زیانبەخشەکان دەستی پێ کردووه.
ئەم هەرەوەزه که دژی پرۆگرامە زیانبەخشەکان پێک هاتووه، له لایەن " Harvard Law\'s Berkman Center, Oxford Internet Institute, و Consumer Reports WebWatch "ەوە دەستی پێ کرد.
ماڵپەڕی ناوبراو بۆ ئەوه بەکار دێت که خەڵك لەو کومپانیایانه ئاگادار بکاتەوه که دراو و سودێکی زۆریان له ڕێگای پێکهێنانی پرۆگرامی سیخوڕی، ئاگاداری و ئەو هەکەرانەوە که به بێ دڵخوازی بەکارهێنەران بڵاو دەبنەوه، دەست دەکەوێ.
بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت دەتوانن، زانیاری له سەر مەترسییەکان بخوێننەوه و بۆخۆیشیان خەڵکی دیکە ئاگادار بکەنەوه. ماڵپەڕی " Stopbadware.org" ئاگاداریی لەسەر پرۆگرامە زیانبەخشەکانی ڕۆژ بڵاو دەکاتەوه.
یەکێک لە پێکهێنەرانی ئینتەرنێت کە ئێستا یەكێك له بەرپرسانی گووگڵە بە ناوی " Vint Cerf" لەم پێوەندیەدا دەڵێ: لەم چەند دەیەی ڕابردوودا له لایەکەوه سەرمان سووڕ ماوە و لە لایەکیشەوە زۆر خۆشحاڵ بووگین لەوەوی که ئەتوانین ئەو هەموو ئەرکە به هۆی ئینتەرنێتەوه جێبەجێی بکەین. بەڵام سەرەڕای ئەمانەش، خەڵکەکە هەست دەکەن له بەرامبەر کەسان و کومپانیای ئەرک نەناسەوه، که بەهۆی پرۆگرامی نەخوازراوەوە کومپیۆتەرەکانیان تووش دەکەن، دەست و باڵیان بەستراوه و هیچیان پێ ناکرێ.
سەرچاوه