بەشی فارسی ماڵپەڕی بی بی سی لە ئێران, کەوته بەر فیلترینگ.: دەوڵەتی ئێران سەیر کردنی بەشی فارسی ماڵپەڕی هەواڵنێری بی بی سی بۆ بەكارهێنەرانی نێوخۆی ئێران بەربەست کرد. کاتێک کەسێک بیهەوێ له ئێرانەوه بڕواته نێو ماڵپەڕی بی بی سی، پەیامێک له سەر شاشەی کومپیۆتەرەکەی دەردەکەوێ که له سەری نووسراوه " بەکارهێنەری بەڕێز، دەستپێڕاگەیشتن بەم ماڵپەڕە نەگونجاوه" شایانی باسه که میوانانی ئەم ماڵپەڕه له مانگێکدا خۆی له نزیکەی سێ میلیۆن کەس دەدا. له نێو ماڵپەڕەکاندا بی بی سی به زوانەکانی خارجی لە هەمووان زیاتر میوانی هەیه، بەڵام داوی فیلتر کردنی ئەم ماڵپەڕه لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوه، میوانەکانی کەم بوونەتەوه.
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|