تەختەکلیل پیسترە لە ئاودەست.: تەختەکلیل باشترین حەشارگەی بەکتریایە، بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی PC فۆر ئۆڵی سویدی ئەنجامی داوە، لە هەر سانتی مەتر چوارگۆشەیەکدا 33000 باکتریا هەیە کە ئەمەش 265 جار زیاتره یاخود باشترە بڵێین پیسترە لە ئاودەست (توالێت) ێکی ئاسایی. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە زیاتر پیسایی لە سەر ئەو دوگمانە کۆدەبێتەوە کە زیاتر بەکار دەهێنرێن، نموونە سپەیس و ئێنتەر.
بۆ ئەوەی ئەمەش وەک وەبای ئەنفلۆنزای باڵندە نەبێتە کێشەی هەموومان، تکایە هەوڵی پاکو خاوێن ڕاگرتنی تەختەکلیلەکانتان بدەن وە زۆر لەوە گرنگتر کە من زۆر لە زووەوە پەیڕەوی ئەکەم، ئەوەیە کە ئەبێ بێشک دوای بەکار هێنانی کۆمپیتەر دەست بشۆرێت پێش ئەوەی هیچ خواردنێک بخۆیت.