پارتیێکی نوێ (Piratpartiet) له ساڵی نوێدا: حیزبێک به ناوی "پیرات پارتی" (Piratpartiet) کاتژمێر نۆ و نیوی ئێوارەی پێش جێژنی سەری ساڵ، به شێوەیەکی فەرمی دەستی به کار کرد.
هەر وەک به ناوەکەیدا دیاره، ئەم حیزبه تەنیا له سەر یەک پرسیار کار و خەباتی خۆی درێژه پێ دەدا، ئەویش ئەوەیه که بتوانێ پاراستنی ماف له سەر بەرهەمە مافپارێزراوەکان هەڵگرێ.
بەڕێوەبەری ئەم حیزبه (Rickard Falkvinge)ه و لەو باوەڕەدایه که حیزبەکەی بتوانێ له هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتی سویددا، بچێته نێو پارلمانەوه.
ناوبراو له 16 ساڵییەوه کومپانیای خۆی داناوه و تاکوو ئێستا که تەمەنی گەیشتووەته 34 ساڵ له کومپانیایەکی خزمەتگوزاری ئای تی (IT)دا کار دەکا.
لە وتووێژێکدا ناوبراو له وەڵامی پرسیارێک که ئایا چەنده خەڵکتان بۆ کۆ دەبێتەوه؟ دەڵێ: بۆ ئەوه سنووری لەسەددا 4ی دانیشتوانی سوید تێپەڕ بکەین و بچینه نێو پارلمانەوە پێویستمان به 225 000 کەس لەو یەک میلیۆن کەسه هەیه که له سویددا خەریکی دابەشکردنی پەڕگە مافپارێزراوەکانن.
له درێژەی وتووێژەکەیدا ناوبراو ئیشارە بەوه دەکا که بێجگه له پرسی لابردنی مافی بەرهەمی مافپارێزراو، خۆیان به پرسی دیکەوه خەریک ناکەن، ئەمەش لەبەر ئەو هۆیەیه که نەکا گیرۆدەی لاینگری له باڵی چەپ یان راستی حیزبەکانی پارلەمان بن.
سەرچاوه