زیاتر له یەک میلیۆن سویدی له ڕێگای ئینتەرنێتەوه موزیک دەدزن.: له وتارێکی نووسەری بەناوبانگی سویدی "یان گیلو" (Jan Guillou) له رۆژنامەی "ئافتۆنبلادیت"ی ئیمڕۆدا، باس لەوه دەکرێ که دانیشتوانی سوید یەکەم کەسن له دونیادا که زۆرترین دزی دەکەن. ئەویش دزیینی سی دی، فیلم و کتێب له ئینتەرنێتەوە.
بە پێی ئەو نووسینه گروپێکی 87 کەسی دزی ئینتەرنێتی کە له لایەن پۆلیسی وڵاتی سویدەوه ناسراون، ساڵێک 140000 سی دی له سەر ئینتەرنێت بڵاو دەکەنەوه و 187000 سویدیش له هەمان ڕیگاوه فیلم بڵاو دەکەنەوه.
به پێی هەمان سەرچاوه زۆربەی هەرە زۆری ئەو دزانەش تەمەنیان له ژێر 30 ساڵەوەیه.
سەرچاوه