زیاد کردنی زانیاری لە ویکی پێدیا Wikipedia دا سەختتر دەبێت: ویکی پێدیا Wikipedia یەکێکە لە سەرقافڵەی ئەوانەی کە بیروبۆچونی "دەستڕاگەیەشتنی هەمووان بە نێوەڕۆکی ئازاد" لە سەر ئینتەرنێت پەرە پێدەدەن، بەڵام لەمەودوا شێوەیەکی تووندتر دەگرێتە پێش.
ئەم مەکۆی زانستە لە ئینتەرنێتدا کە بە هۆی خوێنەرانیەوە لە سەرانسەری جیهاندا دەنووسرایەوە و ڕێکوپێک دەکرا، ددانی بەوەدا ناوە کە هێندێک لە بەکارهێنەران زانیاری هەڵەیان تێدا نووسیوە...
ویکی پێدیا Wikipedia پێکهاتەیەکی جیهانگیرە و لە یازدەی مانگی ژانویەی 2001ەوە لەسەر بنەماێک دەستی بەکار کرد، کە پێکهێنەرە ئامریکایەکەی بە "زانستنامەی ئازاد و خۆڕایی بە باشترین کارکردەوە بۆ هەموو دانیشتوانی سەر ڕووی زەوی بە زوانی خۆیان" وەسفی کرد.
ئەم زانستنامە ئینتەرنێتییە ئێستا بە 119 زوان، هەیە و زیاتر لە دوو میلیۆن و 550 هەزار چوونەناوەوەی هەیە.
شایانی باسە کە هەموو کەسێک دەتوانێ نێوەڕۆکی زانیاریەکانی ئەو زانستنامەیە بنوسێتەوە و گۆڕانکاریان تێدا پێک بێنێ...
سەرچاوه