گەمەی ئینتەرنێتی "هێرش بۆ سەر ئێران" (Assault on Iran): ئەم گەمە ئینتەرنێتیە کە یەکێک لە بەرهەمەکانی کومپانیای "ریالیتی گەیمز (Kuma Reality Games)ە، وەک یەکێک لە گەمه ئینتەرنێتییە سەرکەوتووەکانی ئەم کومپانیایە دێتە ژمار کە لەسەری رووداوی "ڕاست" و بابەتە هەواڵییەکان پێکهاتووە. لە ڕاستیدا گەمەی "هێرش بۆ سەر ئێران" یەکێکە لە گەمه زۆرەکانی کوم وار (Kuma War)ە، کە یارییەکانیان لەسەر ئەرک پێ سپاردن (ماموریت)ی جۆراوجۆر و شەڕ پێک دێێ کە لەم مانگانەی دواییدا ڕادەیان یەکجار زۆر زیادی کردووە.
بڵاو بوونەوەی ئەم گەمە ئینتەرنێتییە لە چەند مانگی ڕابردووەوە بووەتە باسێکی گەرمی ڕاگەیەنەرە گشتییە فارسییەکانی نێوخۆ و دەرەوەی ئێران. هەر بۆیە رۆژنامەی "کیهان" لە هەڵوێستێکدا لە سەر بڵاو بوونەوەی ئەم گەمەیە لە سەر ئینتەرنێت نووسی: "ئامریکاییەکان زۆریان پێخۆشە هێرش بکەنە سەر ئێران، بەڵام دەبێ دڵی خۆیان بەم جۆرە گەمەگەلەوە خۆش بکەن."...
ئۆسای گەمەکانی "کوم وار" (Kuma War) بەرلەمەش دوو گەمەی تریان لەسەر چالاکی سەربازی لە ئێراندا لە دوو بەشی "ڕزگارکردنی دیلە ئامریکایەکان" و چالاکییە سەرنەکەوتووەکەیان بۆ ڕزگاریی دیلە ئامریکایەکان لە ساڵی 1359ی هەتاویدا دروست کردووە، بەڵام هیچکامایان بە ڕادەی گەمەی "هێرش بۆ سەر ئێران" دەنگیان نەدایەوە.
شایانی باسە لە چالاکیی گەمەی "هێرش بۆ سەر ئێران" کە 58مین گەمەی "کوم وار" (Kuma War)ە، سەربازە ئامریکایەکان ئەرکی ئەوەیان پێ ئەسپێدراوە کە بێجگە لە هێرش بۆ سەر بنەکەی وزەی ئوتومی لە "نەتەنز" (نطنز)، کەسانی پسۆری ئەم کارەش لە نێو بەرن و زانایەکیش لە بەندیخانە ڕزگار بکەن.
دەستەیەک لە ئێرانیەکانی نێوخۆ و دەرەوە تۆمارێکیان دژی نێوەڕۆکی ئەم گەمەیە بە پێنج هەزار ناوەوە بڵاو کردووەتەوە.
بە وتەی بەرپرسی کومپانیای "ریالیتی گەیمز (Kuma Reality Games) تاکوو ئێستا گەمەی "هێرش بۆ سەر ئێران" (Assault on Iran)، زیاتر لە 10 هەزار جار وەرگیراوە...
سەرچاوه