دوژمنی سەرەکی دابەش کردنی پەڕگەکان " Overpeer" پشتی شکا: " Overpeer" ناوی پرگرامێکه کە کومپانیاکانی فیلم و موزیک کەڵکیان لێ وەردەگرت بۆ ئەوەی پێشگری بکات لەو کەسانە کە پرۆگرامی دابەشکردنی پەڕگەکان لە نێوان خۆیاندا بەکار دێنن. ئێستا ئیتر دەبێ ببەسترێ، چوونکه ئەوانەی پرۆگرامی دابەش کردنی پەڕگە بەکار دێنن، لەمەودا لە تکنیکێکی دیکە لەوانە " Bittorrent " کەڵک وەردەگرن کە " Overpeer" هیچ کارگەری تێدا ناکا.
بیتا نیوز (Betanews) لەسەر ئەم هەواڵە دەنووسێ: ئەم نهێنیە لە مێژە ئاشکرا بووە کە کومپانیای دەنگ لە ئامریکا و ڕێکخراوە ئازادەکان (MPAA و RIAA) کەڵک لە کومپانیاکانی دەستی سێهەم وەردەگرن بۆ ئەوەی بە هۆی ئەوانەوە بتوانن بەرگری لە دابەش کردنی پەڕگەکان بکەن، ئەوانیش کەڵکیان لە پرۆگرامگەلێک وەرگرتووە کە نێوەڕۆکەکانیان ئادوارە (adware) و ڤایرۆسی (virus) بوون.
ئەو جۆرە کومپانیاگەله کەڵکیان لە پرۆگرامی وەک " MediaDefender, MediaSentry و Overpeer " وەرگرتووە. مەبەستیشیان ئەوە بووە کە پێشگری بکەن لە دابەش کردنی ئەو پەڕگانه کە مافەیان پارێزراوە...
رۆژی هەینی ڕابردوو خاوەنی "Overpeer" واتە " Loudeye" ڕایگەیاند کە کۆتایی بەم بەربەست کردنە لە ڕێگای "Overpeer" دێنن. شایانی باسە کە ساڵ و نیوێک لەمەوبەر " Loudeye" پرۆگرامی "Overpeer" کڕی و بوو بە خاوەنی.
سەرچاوه