تێکەڵوپێکەڵ کردنی وشەی تێپەڕبوونی بەکارهێنەران لە لایەن "سکایپ"( Skype)ەوە.: زۆر لە بەکارهێنەرانی سکایپ، لەبەر ئەوە بە وشەی تێپەڕبوونیشەوە نەیانتوانی بچنە نێو پرۆگرامەکەوە و بەکاری بێنن، قەڵس و تووڕە بوون. لەبەر ئەوەش کە پێوەندی گرتن لەگەڵ بەشی سوپۆرتی سکایپ زۆر زەحمەتە، ڕەخنەیەکی زۆری هاتووەتە سەر بەشی سوپۆری سکایپ.
تازەیی بەڕێوەبەرایەتی سکایپ لەبەر ئەوە لە بەشی ئاساییشی ئەم پرۆگرامەدا گۆڕانکارییەکی پێکهێنا، بەکارهێنەرانی ئەو پرۆگرامە مەجبوور کران وشەی نەهێنی بۆ خۆیان دروست بکەنەوە. مەبەست لەم گۆڕانکاریەش ئەوە بوو کە بەکارهێنەر بە تاقە کۆدێک بتوانێ هەموو بەشەکانی سکایپ بەکار بێنێ. بەڵام لە شوێنێکدا هەڵەیەک پێکهات کە بوو بە هۆی ئەوە کە بەشێک لە بەکارهێنەران نەتوانن بڕۆنە نێوەوە.
بێجگە لەمەش، لە جیگای ئەوە بەکارهێنەرەکان لە ڕێگای ئیمایلەکەیانەوە وشەی تێپەڕبوونیان بۆ بێت، بەشەکەی خۆیانیان لە سکایپدا لەسەر دادەخرا...
سەرچاوه