تاکوو ئێستا وشەی sex.eu لە هەموو ناوێک زیاتر لە تۆپدومەینەکەی eu دا ناونووس کڕاوه: لە هەواڵەکانی دوێنەی کورد ئای تی گرووپدا هاتبوو کە: "ئێستا بواری تۆمارکردنی ناوی دومەین لەژێر تۆپدۆمەینی eu لەلایەن ئۆرگانی Eurid ئەوروپیەوە رەخساوه".
ئیمڕۆ کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بە کاتی ئوروپا ناونووس کردن لەم تۆپدومەینەدا بۆ ڕێکخراوەکان، دەستی پێکرد. تاکوو ئێستا دومەینی "sex.eu" لە سەرەوەی لیستەی ئەو ناوانەوەیە کە دومەینیان لەم شوێنە گڕیوە.
کاتژمێرێک دواتر 80000 داواکاری دومەین گەیشتە دەستی بەڕێوەبەرانی ئەم دومەینناوە. بەرپرسی زانیاری کومپانیای Nic-se بەڕێز Patrik Lindén لەم پێوەندیەدا دەڵێ:" بە دڵنیایەوە دەتوانم ئەوە بڵێم کە سیستمەکە بەرگەی ئەو هێرشە ناونووسکردنەی ئەم دومەینە سویدیەی گرت."
شایانی باسە کە رێکخراوی Eurid لە کومیسیۆنی EU دا بەرپرسی ئەم دومەینەیە، بەڵام دومەینی سوید و دومەینی ئیتالیایی بەشداری چاوەدێریەکەن، بەرپرسی سەرەکی دومەینەکەش وڵاتی بلژیکە.
بەرپرسی ناوبرای کە کابرایەکی سویدیە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "من ئێستا لە بلژیکم و چاوەدێری ئەوە دەکەم بزانم هەموو شتێک بە باشی دەچێتە پێش."
جێگای گوتنە کە چارەکە کاتژمێری یەکەم هەر چرکەیەک 60 دۆمەینناو ناونووس دەکرا و دوای یەک کاتژمێر نزم بووەوە بۆ 23 چرکە و تاکوو کاتژمێر 12:30 دومەینی sex.eu لە هەموو دومەینێک زیاتر کڕابوو کە ژمارەیان دەگەیشتە 193 دانە.
سەرچاوه