لەوانەیە خاوەنی کازا (Kazaa) بدرێ بە دادگا:  کومپانیای موزیک لە وڵاتی ئوسترالیا هەڕەشەی دادگا لە بەڕێوەبەری کازا دەکا، لەبەر ئەوە دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری دابوو‌ کە کازا دەبێ فیلتەر لە سەر ئەو گۆرانیانە دابنێ کە مافیان پارێزراوە. کومپانیاکە لەو باوەڕەدایە کە کازا بڕیارەکەی دادگاکەی  سیدنی (Sydney) کە حەوتووی پێش داویەتی، بەڕێوە نەبردووه.
دادگاکە تاکوو دوێنە ماوە بە کازا دابوو کە بە وەشانی پرۆگرامە نوێکەی (Kazaa Media Desktop)‌‌ بە مەبەستی لە نێوبردن هێندێک کلیل و بەربەستکردنی گۆرانی مافپارێزراوی گۆرانیبێژانی وەک مادۆنا (Madonna) و ئمینەم (Eminem) ئەم بڕیارە جێبەجێ بکا، دەنا دادگاکە بڕیاری داخستنی کازا دەردەکا.
تاکوو ئێستا هیچ وەشانێکی نوێ بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام میوانانی کازا لە ماڵپەڕەی کازا‌دا لەگەڵ ئاگادارییەک ڕووبەڕوو دەبن کە نووسراوە: "دابەزاندنی پرۆگرامی کازا مێدیا دیسکتاپ (Kazaa Media Desktop) لە وڵاتی ئوسترالیا نایاسایی یە." هەر بۆیە کومپانیای موزیکی ئەو وڵاتە تووڕە بووە و بەڕیوەبەرایەتی کازای بەوە تاوانبار کردووە کە بڕیارەکەی دادگای بەجێ نەگەیاندووە.
Sharman Networks کە خاوەنی کازایە رایگەیاندووە کە پێش تەواو بوونی‌ ماوە دیاری کراوی‌‌ دادگاکه،‌ بەری بە دابەزاندنی وەشانی تازەی کازا‌ لە وڵاتی ئوسترالیا گرتووە. هەروەها دەڵێ کە ئەوانەیش کە پێشتر وەشانە نوێکەی کازایان لە کومپیۆتەرەکانیاندا دامەزراندووە‌، بە پەیامێک ئاگادار دەکرێنەوە.
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.