دابەشکەرێکی پەڕگە درا بە دادگا: کابرایەک لەبەر ئەوە پەڕگەی ماف پارێزراوی لەسەر ئینتەرنێت داناوە و خەڵکی دیکە توانیوانە بە خۆڕایی دایبەزێنن، دراو بە دادگا. ئەم کابرایە کە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی شاری یۆتەبۆری (گوتنبۆرگ) یە، لە وەڵامدا وتوویە من ئەم کارەم کردووە، بەڵام نەمزانیەوە کارێکی نایاساییە. ئەم 25 ساڵەیە فیلمی "دزەکان" (rånarna)ی لە پرۆگرامی دابەش کردنی پەڕگە (DC++) دا دانەوە و خەڵکی دیکەش بە خۆڕایی دایانگرتووە. شایانی باسە کە ئەمە سێهەمین جارە کە له وڵاتی سویددا لە سەر دانانی پەڕگەی مافپارێزراو، خەڵکی بدرێن بە دادگا. جاری یەکەم لە شاری سولەنتوونا و جاری دووهەمەیش لە شاری ڤەستەرۆس دوو کەسی دیکە دران بە دادگا کە ئەوەی ڤەستەرۆس بە 80 رۆژ جەریمە حوکم درا. دەبێ ئەوەش بڵێم کە ڕێکخراوی "دژی کوپیکردن لە وڵاتی سوید" (Svenska Antipiratbyrånڕێکخراوی دژە پیراتی سوید) ئەم کابرایە ئاشکرا کردووە و شکاتی لێ کردووە.
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|