کەموکۆڕیەکی زۆر لە بەشی ئاساییشی وێبگەڕی سافاری (Safari) دا:  کومپانیای ئاپل (Apple) نوێکارییەکی لە بواری ئاساییشییەوە بە ناوی kallad 2005-009 بڵاو کردەوە. هۆیەکەشی ئەوەیە کە کەلێن و قوژبنێکی زۆر لە وێبگەڕی سافاری (Safari)  هەیە، دەیهەوێ بەم جۆرە پینەی بکا. ئەم کەلێن و قوژبنانەش دەبنە هۆی ئەوە که کاتێک مرۆڤ سەردانی ماڵپەڕێک دەکا،‌ خەڵکی دیکە بێنە نێو کومپیۆتەرەکەیەوە.
ئەو کەلێن و قوژبنانەی کە بە هۆی ئەم نوێکاریەوە پینە دەکرێن لە بەشیApache, CoreFoundation, OpenSSL و Sudo و Syslog دان کە دەبنە هۆی هاتنە ژوورەوەی کەسا‌نی دیکە.
بێجگە لەمانەی سەرەوەش کونی دیکە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی وێبگەڕی سافاری دا هەن کە دەتوانین Javascript  و  Web Kit ناوبەرین کە هەکەر لەو شوێنانەوە دەیتوانی بچێتە نێو کومپیۆتەر خەڵکی دیکەوە و تێکی بدا.
هەڵەیەکی دیکە کە لە وێبگەڕی سافاریدا هەبوو و ئەم جارە پینە کراوە، ئەوە بوو کە کاتی سەردانی ڤێبڤان، چەندین لاپەڕەی ئینتەرنێتی لە شێوازی پاپ ئاپ (pop-up) دا دەکرانەوە و وێبڤانەکەی نەیدەزانی کامەیان کامەیە و هەر بۆیە زۆر زانیاری هەستیار و نەهێنی لە لاپەڕەکاندا دەنووسی، کە لە راستی دا نەدەبوو بینووسێ.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ