ترۆجانی ئامادە لە ناو هاردیسی نوێدا: کۆمپانیای I-O Data ی ژاپۆنی داوای لێبوردن لە کڕیارەکانی(مشتەری) ئەکات، ئەویش بەو هۆیەوە کۆمپانیای ناوبراو بەشێک لەو هاردیسکانەی کە بەرهەمی هێناوە و فرۆشتویەتی ترۆجانیان لەناودا دامەزراوە.
ناوی ترۆجانەکە Tompai-A یـــــــە، ئەمیش وەک هەر ترۆخانێکی کە هەوڵ ئەدات بۆ کردنەوەی دەرگایەکی پشتەوە (backdoor) واتە ڕێگا خۆش ئەکات بۆ خەڵکانی دی کە بە هۆیــەوە بێنە ناو کۆمپیوتەری ناوبراو. پاساوی کۆمپانیا بۆ ئەمە ئەڵێ کە یەکێک لەو کۆمپیوتەرانەی کە کۆنتررۆڵی بەرهەم هێنانی پێ ئەکرێت، توش بووە بەم ترۆجانەو پاشان گوێزراوەتەوە بۆ هاردیسکی بەرهەم هێنراو.
سەرچاوه