ڤایرۆسێک لە ئەستێرەکانی دیکەوە: "کومپیۆتەرەکانی سەرگۆی زەوی لە بەرامبەر ڤایرۆسێکدا، کە لە ئەستێرەکانی دیکەوە دێن هیچ پێشگرییەکیان نییە."
ئەوەی سەرەوە وتەی لێکۆڵەرێکی ئامریکاییە بە ناوی " Richard Carrigan" کە زۆر دژی ئەو لێکۆڵەرانەیە کە بە دوای ژیان لە ئەستێرەکانی دیکەدا دەگەڕێن. هەر بۆیە ناوبراو کە لە " Fermi National Accelerator Library " هەڵکەوتوو لە " Illinois " لێکۆڵینەوە دەکا هوشیاری سەبارەت بە ڤایرۆس لە ئەستێرەکانی دیکەوە بۆ سەر کومپیۆتەرەکانی سەر ڕووی زەوی دەدا.
لێکۆڵەر " Richard Carrigan " لە ڕاپۆرتە نوێکەی خۆیدا کە لە سەر ئینتەرنێتی دایناوە، ڕەخنەی تووندی لەو لێکۆڵەرانە گرتووە کە سەر بە پرۆژەی " Seti-projektet "ن و بەردەوام بە دوای ژیان لە ئەستێرەکانی دیکەدا دەگەڕێن.
شایانی باسە " Seti-projektet " کەڵک لە تێلێسکۆپی زۆر گەورە وەردەگرێ بۆ ئەوەی ئەستێرەکانیتر سکان (scan) بکا و بەو شێوەیە شوێنی گیاندار لەو ئەستێرەکاندا هەڵدەگرێ. ئەو شەپۆلانەش کە لە لایەن " Seti "ەوە تۆمار دەکرێن بە هۆی ئینتەرنێتەوە دەنێردرێن بۆ ئەو لێکۆڵەرانە کە لە سەر داخوازی خۆیان، لە جیهاندا لەو پرۆژەیەدا بەشداری دەکەن. پاش ئەوەی ئەو شەپۆلانە لە کومپیۆتەری لێکۆڵەرەکاندا تاوتوێیان پێ کرا و هەڵسەنگێندرا، ئینجا بە هەمان ڕێگادا دەنێردرێنەوە بۆ بکەی گشتی " Seti ".
جێگای گوتنە کە ئەو شەپۆلانەی تاکوو ئێستا " Seti " توانیویە تۆماریان بکا، تیشکی ئەستێرەکان و دەنگی "بیگ بەنگ" (Big bang) بووە.
بەڵام لێکۆڵەر " Richard Carrigan" ئاگاداریی داوە کە لەوانەیە کومپیۆتەرەکانی سەرگۆی زەوی بە هۆی یەکێک لەو ڤایرۆسان کە لە ئەستێرەکانی دیکەوە بە ڕێگای ئینترنێدا دێن، خەسارەتێکی قەرەبوو نەکراو ببینن.