گووگڵ بە تەمای دانانی بانکێکی ئەلکترونیکی یە: ماڵپەڕی لە شوێنگەڕانی گووگڵ خۆی ئامادە دەکا تاکوو ئیمساڵ سیستمەکی بانگی دامەرزێنێ کە لەوێدا مشتەریەکان بتوانن لە ڕێگای ئەلکترونیکییەوە دراو (پووڵ و پارە) بەملاو بەلادا بنێرن. زانایانی ئەو بوارە لەو باوەڕەدان کە ئەم کارەش هەڕەشەیەکە لە گەرەترین ماڵپەڕی ئاگادارییدەری "eBay".
ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژورناڵ" ئەم هەواڵەی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاشنا لە گووگڵ بڵاو کردووەتەوە. بەڵام وتەبێژی گووگڵ هێشتا ڕازی نەبووە باس لە سەر ئەوە بکا کە ئەم ئیسترائیژییەیان بۆ چ ئامانج و و مەبەستێکە. بەڵام ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە گووگڵ دەست بە هێنان و بردنی دراو (پووڵ، پارە) بە شێوەی ئەلکترونیکی بکا، دەتوانێ ببێتە ڕەقیبێکی زۆر بەهێز لە بەرامبەر سیستەمی " PayPal" کە سەر بە " eBay" یە.
لێکۆڵەری ئینتەرنێت "پاپیر جەفرای" کە هەردوو ماڵپەڕەکەی لە نزیکەوە هەڵسەنگاندووە دەڵی:" ئەم سیرویسە دەتوانێ پاشقولێکی باش دەبێ کە لە " eBay" دەدرێ.