کومپانیای سۆنی (Sony BMG) لەبەر rootkit ـ سی دیکانی داوای لێبوردن لە مشتەریەکانی کرد.: دوای چەند حەوتوو ڕەخنە و گازندەی زۆر لە کومپانیان ناوبراو لە بەر دەرکردنی rootkit ـ سی دی کە بە جۆری XCP پارێزگاری لە کوپی کردنی دەکرێ، سۆنی (Sony BMG) مەجبوور بوو لەگەڵ داوای لێبووردن لە مشتەریەکانی، داوای گەڕانەوەی هەموو ئەو سی دییانە بکا.
شایانی باسە کە ئەو جۆرە سی دییانە کە بە XCP بەرگری لە کوپیکردنی دەکرێ، بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێ گوێ لە گۆرانیەکانی بگرێ دەبێrootkitێک لە نێو کومپیۆتەرەکاندا دابمەرزێنێ. بەڵام rootkit بۆخۆی دەبێتە هۆی ئەوە کە دزە ئینتەرنێتی (هەکەر) یەکان بۆ شاردنەوەی پەڕگەی مەترسیدار لەوانە تورجان (trojan)ەکان، بەکاری بێنن.
کومپانیای سۆنی (Sony BMG) لە ڕاگەیاندراوێکدا هاوخەمی خۆی لەگەڵ مشتەرییەکانی دەربڕی کە ئەو پرۆگرامە بووەتە هۆی گرفتیان و هەر بەو بۆنەوە داوای گەڕانەوەی هەموو سی دی فرۆشراوەکانی دەکاتەوە و ئەوانەش کە نەفرۆشاون و لە دوکانەکاندا ماونەتەوە، هەموویان لە نێو دەبا. لە ژێر ڕاگەیەندراوەکەدا بە زەقی نووسراه: "ئێمە لە قوڵایی دڵمانەوە داوای لێبووردن لە مشتەریەکانمان دەکەین لەبەر ئەو بووینە هۆی گرفت بۆیان."
ڕۆیتەرس (Reuters) لەم پێوەندیەدا دەنووسێ کە ئەو پرۆگرامە زیاتر لە میلیۆنێک سی دیدا بەکارهاتووە کە گۆرانی گۆرانیبێژانی وەکCeline Dion و Sarah McLachlan ی تێدا تۆمار کراون. بەڵام سۆنی بۆ خۆی ژمارە ئەو سی دییانەی ڕانەگەیاندووە.
ئەو پرۆگرامە بۆیە لەو سی دییانەدا بەکار هاتووە تاکوو بەرگری لە کوپی کردنی سی دییەکان بکا و کەس نەتوانێ لە سێ جار زیاتر کوپیان بکا.
جیگای باسە کە لەو سی دییانە کە پرۆگرامی XCP یان لەسەر دانراوە، هێشتا لە ئوروپادا نەفرۆشراون.
سەرچاوه