وەدەست کەوتنی کومپیۆتەرێکی لاپتۆپ:  هەواڵی وەدەست کەوتنی کومپیۆتەرێکی لاپتوپ (laptop) کە نەهێنیەکانی وزەی ئوتومی ئێرانی تێدایە، ڕۆژی شەممەی رابردوو‌ لە لایەن رۆژنامەی نیویورک تایمزەوە بڵاو کرایەوە.
ئەو ڕۆژنامەیه هەواڵەکەی‌ لە زمانی سەرچاوە ئامریکایەکانی خۆیەوە کە نەیانویستووە ناو و کەسایەتیان دەرکەوێ، بڵاو کردووەتەوە. ئەو سەرچاونە ڕایان گەیاندووە کە گوایە لە نێوەڕاستی هاوینی ئیمساڵدا کومپیۆتەرێکی لاپتوپییان دەست کەوتووە کە ئەوانیش داویانە بە بەرپرسانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئوتومی. نێوەڕۆکی ئەم کومپیۆتەرە نیشان دەدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەوە کە ئیدعا دەکا گوایە نیازی ئاشتیخوازانەی لە ساز کردنی وزەی ئوتومی هەیە، لە ڕاستیدا خەریکە کلاڤۆک (کلاهک)گەلێکی وزەیی ساز دەکا.
ڕۆژنامەی نیویورک تایمز هەروەها نووسیویە کە بەرپرسانی ئامریکایی لە چۆنیەتی وەدەست هێنانی ئەم کومپیۆتەرە خۆیان دەپارێزن، هۆیەکەشی ئەوەیە ئەو سەرچاوەیە کە لە نێوخۆی ئێرانەوە ئەو کومپیۆتەرەی پێداون ئاشکرا نەبێ.
ڕۆژنامەی ناوبراو نووسیویە کە ئەگەر هەبوونی ئەو کومپیۆتەرە ڕاست بێ، ئەوە بەو مانایە نییە کە ئێران خەریکە بۆمبی ئوتومی ساز بکا. نێوەڕۆکی ئەو کومپیۆتەرە ئەوە نیشان دەدا کە گوایە ئێران خەریکە کلاڤۆکی تایبەتی ئوتومی بۆ مووشەکی دوورهاوێژی شەهاب دروست بکا.
شایانی باسە کە ئێران ئەم هەواڵەی وەدرۆخستووەتەوە. هەر بۆیە وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران آصفی لەم پێوەندیەدا ڕای گەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران کارە نەهێنیەکانی خۆی لە ڕێگای کومپیۆتەری لاپتوپیەوە ئەنجام نادا، بەڵکو بۆ ئەم کارانە کەرەستەی تری وەک مەکینەی تلکس بەکار دێنێ.
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.