PunBB بەكوردی: PunBB تەختێكی گفتوگۆیە لەناو لاپەڕەكانی وێبدا كە بنچینەی لەسەر PHP گرتووە.
PunBB ڕووكارێكی سادە و خاڵی لە وێنۆچكەی هەیە گەر بەراورد بكرێت لەگەڵ هاوشێوەكانیدا، كە بۆ هەمان مەبەستی گفتوگۆ و وتووێژ دانراون لو وێبدا. هەر بۆیە قەبارەی بچووكترە و خێراتریشە، ئەوەش ئامانجی كاركردنی ئەم سیستەمەیە كە دەیانەوێت تەختێك بهێننە كایەوە كە بچووك، خێرا و، كەمترین وێنەی تیا بەكارببرێت.
بەڕێز
ئاسۆ نادری هەستاوە بە وەرگێرانی ئەم سیستەمە و، كردوویەتی بە زمانی كوردی، ئێستا دەتوانیت لە لاپەڕەی
PunBB ڕاستەوخۆ زمانی كوردی دابگریت و لە لاپەڕەكەتدا ئەم سیستەمە بە كوردی بخەیتە گەڕ.
دەستخۆشی لە كاك ئاسۆ و هاوكارانی دەكەین بۆ ئەم كارەیان. شایەنی باسە بەڕێزیان لەسەر لاپەڕەی
all4kurds.net مەكۆیەكی تایبەتییان داناوە بۆ پشتیوانی و وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەو كەسانەی كە ئەم سیستەمە بەكار دەبەن.
بۆ داگرتنی پەڕگەی زمانەكە بڕۆ ئێرە:
http://www.punbb.org/downloads.php
سەرچاوه