بەکارهێنانی پێڵاو بۆ شارژکردنەوەی باتری: لێکۆڵەرەوان لە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە پان و بەرینەدا کار بۆ ئەوە دەکەن کە ڕێگایەکی هاسان و هەرزان بۆ شارژ کردنەوەی باترییەکان بدۆزنەوە. یەکێک لەو شوێنانەش کە سەرنجی لێکۆڵەرەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، پێڵاوە.
زانایان بیر لەوە دەکەنەوە کە باشتر وایە لە کاتی گەڕاندا بە پێڵاوەوە بگەڕێین، چی لەوە باشتر و هەرزانترە کە دینامۆیەک بە پاش کەوشەکانمانەوە هەڵواسرێ.
بەو دینامۆیە کە بە پاژنەی کەوشەکانەوە هەڵدەواسرێ، بە هەڵێنانەوە هەر هەنگاوێن تۆزێک وزەی کارەبایی پێک دێ و لە نێو باتریەکی تایبەتیدا تۆمار دەکرێ، پاشان بەم باتریەش دەکرێ باتری موبایل تەلەفۆن، ئم پی 3 و لاپتوپ شارژ بکرێتەوە.