بڵاو کردنەوەی وەشانی نوێی دوو بەرهەم له لایەن کومپانیای مایکرۆسۆفتەوە:  بەکارهێنەرانی دوو بەرهەمی دروستکراوی مایکرۆسۆفت، دوای چەند ساڵ چاوەڕوانی، وەشانە نوێکانی دوو بەرهەمی کومپانیای ناوبراویان بە چاوی خۆیان دیت، ئەوانیش Visual Studio 2005  و داتابەسی SQL Server 2005 ن.
بۆ سێ ساڵ دەچوو که وەشانێکی نوێ له Visual Studio له لایەن مایکرۆسۆفتەوە بڵا نەکرابووەوە، هەروەها پینج ساڵیشی خایاند تاکوو SQL Server لە وەشانێکی نوێدا خۆی نواند.
لەم پێوەندیەدا ماڵپەڕی هەواڵی رۆژانەی ئای تی وتووێژێکی لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی ئەم بوارەی مایکرۆسۆفت لە سوید Eva Fors پێکهێناوە و چەندین پرسیاریان ئاراستە کردووە.
ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە کام لەم دووبەرهەمە بۆ ماکرۆسۆفت گرینگە؟ دەڵێ: " بێ گومان SQL Server داهاتێکی زۆرتری هەیە، بەڵام هەردووک بەرهەمەکە گرینگی خۆیان هەیە و مەبەستیش ئەوەیە کە پێکەوە بەکار بێن. بێگومان دەکرێ جیاواز لە یەکتریش بەکار بێن. بۆ وێنە مرۆڤ دەتوانێ Visual Studio  بۆ‌ چارەسەر کردنی کۆسپەکانی Oracles databas بەکار بێنێ."
Visual Studio پاکەتێکە کە نێوەڕۆکێکی هەیە بۆ زمانەکانی وەک Visual Basic, C#, C++ och J#, هەروەها کەرەستەیەکە بۆ ساز کردنی Web Developer بۆ ماڵپەڕ. شایانی باسە کە Visual Studio زۆر جۆری هەیە، هەر لە جۆری خۆڕایی وەک Ex-presserien ‌ ، تاکوو جۆری زۆر پێشکەوتووی وەک Team Suite. ‌
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.