TV و دەساڵێ داهاتوو: پێشکەوتنی بواری زانستی تەکنەلۆجیا تا ئەمڕۆ کاریگەریەکی بەرچاوی لەسەر TV نەبووە، ڕاستە جاران TV ڕەش و سپی و بێ کۆنترۆڵ بوو، دوای بە ڕە نگی بوون وگۆڕانی جوراو جۆر لە شێوەدا و هاتنەکایەی کۆنترۆڵ ئیتر ئەو بەشە گرنگەی تەکنەلۆجیا لە جێ خۆیدا پەنتەڕناشی کردووە و هیچ پێشکەوتنی بە خۆوە نە بینیوە وا نزیکەی 50 ساڵە.
بەڵام وا خەریکە شت ڕووئەیا، وا بە دیگیتاڵ کردنی TV بەڕێوەیە. جا چی ئەبێ؟ گۆڕانکاری زۆر، من بە کورتی ئیشارەت بە هەندێ لەو هاتنە ئارایانە ئەدەم، ئێستا ئەگەر لە گەرمەی تەماشاکردنی درامایەکی خۆشی کوردیدا یا فیلمێکی بەهێزدا هاوڕێکەت تەلەفۆنی کرد هیچ خۆت تێک مەیە، زۆر بەئاسایی پەنجە بنێ بە یەکێک لە دوگمەی کۆنترۆڵەکەدا و TV کە بوەستێنە تا کارەکەت تەواو ئەبێ، یا ئەگەر لە حیوارێک تێنەگەشتی ئەتوانی وەک ڤیدیۆ بیگێریتەوە بۆ دواوە، یا ئەگەر حەزت لە ریکلامی کرمەکە نەبوو ، با ئەویش بڕوات. ئەمانەو زۆر شتی کەی وەک چۆنیتی دەنگ و ڕەنگ و کۆنتڕۆڵ کردنی زۆربەی بەشەکانی ناردنی تەلەفیزیۆنی.!!!! با چاوەڕێ بین.