کۆسپێک له دژەڤاریۆسی KasperSky دا دۆزراوەتەوە کە دەبێتە هۆی تووش بوونی سیستەم.: لێکۆلەرەوانی ئاسایشی
FrSIRT کۆسپێکی ئاساییشیان له نەرمەواڵەی KasperSky دا دەزیوەتەوە کە دەبێتە هۆی هاتنە ژوورەوەی هەکەر بۆ نێو کومپیۆتەر.
ئەم کۆسپەش بە هۆی "ئالەکس هەیلەر" زانا لە بواری پاراستن لە ماڵپەڕی
FrSIRT دا دۆزراوەتەوە و هەروەها
ڕێنوێنیشی بۆ چارەسەرەکردنی داناوە. بە پێی ڕێنوێنی ناوبراو، ئەو کۆسپەی کە دەبێتە هۆی هاتنەژووەرەی هەکەر، لە بەشی ژێدەرگە (
pirtûkxane, kitêbxane ) ی دژەڤایرۆسەکەدایە و نەرمەواڵەیەکی زۆری تووش کردووە. بە جۆرێک کە لەو ژێدەرگەکەیە بۆ زۆر نەرمەواڵەی کومپانیای KasPersky و کومپانیای وەک F-Secure ە کەڵک وەرگیراوە.
هەکەریش بە ناردنی پەڕگەیەکی تووش بوو لە جۆری CAB دەتوانێ سیستەمی جێگای مەبەست، داگیر بکا. دیارە ئەم کۆسپە تەنیا لەسەر وەشانی 5.0.20.0 و پەڕگەی CAB و Library ڕاپۆرت دراوە، بەڵام وەشانەکانیتریشی دەتوانرێ زیانبەخش بن.
ئەو دژەڤایرۆسانەیتریش کە لە تەکنولوژیای ژێدەرگەی (Library)ی کومپانیای KasperSky کەڵک وەردەگرن، دەتوانن زیانبەخش بن.
نوێنەری KasperSky لە مسکۆ زایناری تەواوی لەم پێوەندیەدا نەداوەتە دەستەوە، تەنیا ڕایانگەیاندووە کە پێویستیان بە لێکۆڵنەوەیەکی زۆرتر لەم پێوەندیەدا هەیە.
"ئالەکس هەیلەر" لە درێژەی ڕێنوێنیەکانی خۆیدا دەنووسێ: " بۆ نموونە هەکەرێک دەتوانێ پەڕگەیەکی تووشبووی CAB بۆ کەسێک بنێرێ، کاتێکیش نەرمەواڵەی دژەڤایرۆسکە پەڕگەکە دەیپشکنێ قەبووڵی دەکا، دوای ئەم کارەش کۆدەکان دەست بە کار دەبن و هیچ پێویست بە چووکەترین کردوەش لە لایەن کەسەکەوە ناکا و بە دڵنیایشەوە سیستەمەکەی تووشی پەڕگەی زیانبەخش دەبێ.
ئەو بەرهەمانەی کە جێگای مەترسین:
Kaspersky Anti-Virus 4.x
Kaspersky Anti-Virus 5.x
Kaspersky SMTP-Gateway 5.x
لیستە ئەو کمپانیاگەلەی کە کەڵک لە نەرمەواڵەی KasperSkyوەردەگن
ڕێنوێنی ئاسایشی له ماڵپەڕی FrSIRTڕێنوێنی ئاسایشی له لایەن "الکس هیلر"
سەرچاوه