کومپانیای سۆنی بە دزییەوە پرۆگرامی سیخوڕی لە کومپیۆتەرەکاندا دادمەزرێنێ: کومپانیای سۆنی سیخوڕی لەسەر بەرهەمی ماف پارێزراو دەکا.
هێندێک له سی دی یەکانی کومپانیای سۆنی کە مافی کومپی کردنیان پارێزراوه، بۆ ئەوەی بەکارهێنەر گوێ له گورانیەکانیان بگرێ، پێویستیان به دامەزراندنی لێدەر (پلایەر)ێکی تایبەت هەیە. کاتێکیش بەکارهێنەر ئەم کارەی کرد، بە دزیەوه پرۆگرامێکی سیخوڕیی له نێو کومپیۆتەرەکەیدا خۆی دادەمەرزێنی و لەسەر ئەو پەڕگانەی که مافیان پارێزراوه، سیخوڕی بۆ کومپانیای ناوبراو دەکا.
Mark Russinovich لە بڵاگەکەی خۆیدا Sysinternals باسی ئەوه دەکا که چۆن حەوتووی پێشوو پرۆگرامێکی سیخوڕی کردنی " rootkit " (rootkit پرۆکرامێکه کە دەبێتە هۆی ئەوە کە پەڕگە و پرۆگرامی ماف پارێزراو له بەرچاو بەکارهێنەرەوه ون و نەدیار دەکا) لە نێو کومپیۆتەرەکەیدا دۆزیوەتەوە. ناوبرا ئەم کارەی زۆر پێ سەیر دەبێ، چوونکه زۆر ئاگاداری ئەوەیە که سەردانی کوێ دەکا و چی له کومپیۆتەرەکەیدا دادەمەرزێنێ.
مارک دەگێڕێتەوه که دوای هێندێک گەڕان لە کومپیوتەرەکەیدا، بۆی دەرکەوتووە که ئەو پرۆگرامه سیخوڕیکەره، پێوەندی به ئەو مێدیالێدەرە تایبەتیەوه هەیه که سی دییەکەی سۆنی بۆ گوێگرتنی گۆرانییەکانی داوای دامەزراندنی دەکا. پرۆگرامی سیخوڕیکردنەکه بە شێوەی نهێنی و بەردەوام له مێشکی کاتی کومپیۆتەرەکەدا دەمێنێتەوه و چەنده سی دییەکانی سۆنی بکەکار دێن و کوپی دەکرێن، راپۆرتەکەی دەدات به کومپانیای ناوبراو.
کۆسپی سەرەكی لەوێوه دەست پێدەكا که هەرچەند به زەحمەتێکی زۆر ئەو "rootkit " که بە بهێنی خۆی شاردووەتەوه، دەسڕدرێتەوه. بەڵام ئەو کاتە سی دی لێدەری کومپیۆتەرەکەش له کار دەکەوێ!