بەستنەوەی چوار گرافیک کارت به یەکەوه.: پێوەندی چوار گرافیک کارت به جارێک
بە بەرهەمە نوێکەی کومانیای "Nvidias " دەتوانرێ هێزی خێرایی گرافیک، به شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر بەرز بێتەوه.
ئەو ڕەقەواڵەیەی کە پێشتر له لایەن کومپاینای ناوبراوەوه بڵاو کرابووەوە، دەتوانرا تەنیا دوو گرافیک کارت بەیەکەوە ببەستێتەوه، بەڵام ئەوی ئێستایان تاکوو چوار کارت پێکەوه گرێ دەدا و بەم شێوەیه خێرایی کاری گرافیک، زۆر دەچێتە سەرەوه.
ڕێکەوتێکی تایبەتی بۆ ئەوەی کە ئەم کومپانیایە به تەمایە ئەم کەرەستەیەی خۆی بداته بازاڕ هێشتا دیاری نەکراوه.
سەرچاوه