ڤایرۆسی Wnidows Vista بڵاو بووەوە: ڤێرژنی نوێی سیستەمی ڤیندۆوس (Wnidows Vista) پێش ئەوە لە لایەن ماکرۆسۆفتەوە بڵاو بێتەوە، ڤایرۆسەکەی بڵاو بووەوە.
ئەم هەواڵەش لە لایەن کومپانیای پارێزگاری F-Secure ەوە بڵاو بووەتەوە.
ئەو ڤایرۆسە کۆدەکانی خۆی لە نێو پەڕگەکانی سکریپت (script-fil)ی دیکەدا دادەمەرزێنێ و بەکاریان ناهێنێ. ئەم ڤایرۆسە بە کەڵک وەرگرتن لە کونێکی Command Shellی ماکرۆسۆفتەوە دەچێتە نێو کومپیۆتەرەکانەوه. واتە هەر ئەو سنوورەی کە لە ڤیندۆوس ڤیستادا گۆڕدراوە بە Dos-emuleringen.
شایانی باسە کە کومپانیای دژەڤایرۆسی symantec ساڵیک لەمەوپێش ئاگاداریی ئەوەی دابوو کە Command Shell دەبێتە هۆی ڕیگادان بە هێندێک هاتووچۆی نایاسایی بۆ نێو کومپیۆتەر و هەروەها دەبێتە هۆی تووش بوونی هێندێک لە پەڕگەکانی سیستمەکە.