QuickZip: زۆربەمان لە پرۆگرامی Winzip ڕاهاتووین بۆ کردنەوەی فایلەگوشراوەکان، ئەمەش لەوانەیە لەبەر ئاسانی بەکارهێنانی ئەم پرۆگرامە بێت. لەهەمان کاتدا winzip هەندێک سەرئێشەشی هەیە، بۆ وێنە نەکردنەوەی فایلی rar کە خەڵکێکی زۆر بەکاری دەهێنن، یانیش ئەو پەنجەرەیەی دوای 21 ڕۆژ لە بەکارهێنان خۆی نێشان دەدات و پرسیاری کڕینی دەکات. ئەمەش لەوانەی کێشەوبێشەی یاسای بەدواوە بێت بۆ کۆمپانیاکان، چونکە لە هەموو جیهاندا خەڵکانێکی زۆر کەم بە یاسایی ئەم پرۆگرامەیان کڕیوە.
ئێستا پرۆگرامی QuickZip دەتوانێت فایلی rar بکاتەوە و بەخۆڕاییه. توانای هەردوو پرۆگرامەکەش لە گوشێن زۆر لە یەک نزیکن. هەروەها QuickZip تا 2mb کەمتر شوێن لە ram دەگرێت.
سەرچاوه