یاهووش جیگای باوەڕ پێکردن نیە: ئەو بەڕیزانە بەردەوام بەشی هەواڵەکانی
ئای تی گروپ دەخوێننەوە، ڕەنگە ئەو
هەواڵەیان لە بیر مابێ کاتێک سەربازێکی ئامریکایی لە عێراق کوژرا، دایک و بابی ئەوپەڕی تێکۆشانی خۆیان بەکار برد بۆ ئەوە یاهوو، ئیمایلی کوڕە کوژراوەکیان پێ بداتەوە کە هەموو رۆژێک لە عێراقەوە بیرەوەری خۆی لە ئیمایلەکەیدا نووسیبوەوە. بەڵام یاهوو وای پیشان دەدا کە هیچ کەس تەنانەت باوک و دایکیش مافی ئەوەیان نیه ئیمایلی کوڕە کوژراوەکەیان بخوێننەوە!!
ماوەیەک لەمەوپێش کاتێک بەرپرسانی وڵاتی چین دوودڵ بوون لەوەی کە ڕۆژنامەوان "شی تاو" بەڵگەی نەهێنی وڵاتەکەی داوەتە دەرەوە، داوایان لە یاهوو کرد کە ئیمایلەکانی ناوبرایان پێ بدا. یاهووش بە بێ ئەملا و ئەولا لە ئارشیوەکەی خۆیدا گەڕا و هەرچەندە بەڵگەی لەسەر ئەو رۆژنامە نووسە هەبوو، دوو دەستی پێشکەشی بەرپرسانی وڵاتی چینی کرد! ئەوانیش وەک بەڵگەی زیندوو بۆ تاوانبار کردن شی تاو بەکاریان هێنا.
زۆر سەیر و جیگای سەرنج و تێڕامانینە کە هاوکات لەگەڵ ئاشکرا کردنی ئەم بەڵگانە، یاهوو توانی بەشێک لە گەورەترین کومپانیای ئینترنێتی وڵاتی چین بکڕێ. ئەم مامەڵەیەش بە نرخێکی زیاتر لە یەک میلیارد دولار بۆ یاهوو تەواو بوو!
باشە ئەم چەندەی بە چەنده و چی دەگەیەنێ!