داهێنەری پرۆگرامێکی سیخوڕیکەری دڵداری گیرا: پرۆگرامی Lovespyیش لە رووخساردا لە کارت پۆستاڵە ئەلکترونیکیەکانی تر دەچێ، بەڵام ئەم بە وێنەی چەپکەگوڵ و تووتکە سەگی جوانکیلە و خەپەتۆڵەی ڕازاوەتەوە. کاتێک دڵبەری تامەزرۆ کرتە لەسەر وێنەکە دەکا بۆ ئەوە پەیامەی یارەکەی بخوێنێتەوە، پرۆگرامێکی سیخوڕیی بە دزییەوە لە کومپیۆتەرەکیدا دادەمەرزێ بۆ ئەوەی دڵدار بە دزیەوە ئیمایلەکانی دڵبەر بخوێنێتەوە.
ئێستا داهێنەری پرۆگرامی Lovespy واتە Carlos Enrique Perez-Melara و چەند کەسی دیکە کە ئەم پرۆگرامەیان لێ کڕیوە دراون بە دادگا.
ئەمەش عاقبەتی خانەگومانی و دڵپیسی.