لە دونیادا وێنەی Carsim نیە:  تکنیکێکی نوێی سویدی نووسراوە دەکات بە وێنەی جوڵاوە و بە پێی رێکەوتیش ریزیان دەکا.
Carsim ناوی نەرمەواڵەیەکە کە نووسراوە (تکست) دەگۆڕێ بە وێنەی جوڵاوەی سێ بوعدی (tredimensionell). بێجگە لەمەش سیستمەکە دەتوانی مێژووەکان بە پێی رێکەوتیان بە شێن یەکتیدا ریز بکا، ئەگەر تەنانەت نووسراوەکانیش پێکەوە نەبن.
تۆ دەتوانی بەسەرهاتێک لە‌ کۆمپیۆتەرەکەتدا بنووسی و پاشان وەک وێنەی جوڵاوەی سێ بوعدی چاوی لێ بکەی.
ئەم نەرمەواڵەیە لە لایەن دەستەیەک لە زانایانی بواری زانست لە خوێندنگەی (Lunds Tekniska Högskola) پێک هاتووە و لە ژمارەی تازەی " New Scientist" ناساندوویانە.
ئاماج لە پێک هێنانی ئەم پرۆژەیە ئەوەیە کە لە داهاتوودا بتوانێ یارمەتی کەس و رێکخراوی جۆراوجۆر بدا کە زۆر بە هاسانی بتوانن بەسەرهاتی زۆر ئاڵۆز وەک وێنە بهێنە گۆڕێ.
Pierre Nugues لە پەیامێکدا بۆ ڕاگەیەنەرە گشتیەکان دەڵێ ئەمە یەکەم جارە لە جیهاندا شتێکی وەها سا بکرێ، هەر بۆیە دەبێ تاقی بکەینەوە بزانین زانیاریەکەی چەندەیە و تاکوو کوێش دەچێتە پێش.
ناوبراو دەڵێ وەرگێڕانی زمان بۆ Carsim زۆر زەحمەتە بەڵام لەم پێوەندیەشدا پێشکەوتنمان بە دەست هێناوە بۆ وێنە ئەم نەرمەواڵەیە لە وشەکان دەکۆڵێتەوە و دەزانێ مەبەست لە "ئەوە" (det)، "پاشان، پێشتر" (sedan) و "بەر لە" (före) چیە.
لە راگەیاندراوەکەدا ناوبراو باسی ئەوە دەکا کە کاتێک شایەتێکی خۆلێکدانی ئوتومبیل (دەعام، تەسادوف) باسی ئەو بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە کە دیویەتی، زۆرجار باسی بەشە ئاساییەکانی ئەو رووداوە دەکات و پاشان‌ دەچیتە سەر تاریف کردنی رووداوەکە. بەڵام Carsim رووداوەکە بە پێی کات و ساتی رووداوەکە ریک و پێک دەکا.
Pierre Nugues دەڵێ: ئەم نەرمەواڵەیە تاکوو ئێستا تەنیا لە بواری خۆلێکدانی ئوتومبیل دا بەکار هێنراوە، بەڵام لە داهاتوودا دەوانرێ لە زۆر بواردا بەکار بێت. بۆ وێنە ئەم تکنیکە دەتوانرێ لە ساز کردنی گەمەدا بەکار بهێندرێ و یان حەکایەتی شەوانە بە شێوەی وێنەی جووڵاوەی‌ پێ ساز بکەی.
بڕیار وایە ئەم نەرمەواڵەیە لە ڕؤژەکانی 18 تا 20ی مانگی 10  له پیشانگای تکنینکی‌ ستوکهۆڵم و هەروەها لە ڕؤژی 18ی 10 دا کە رۆژی نەرمەواڵە Software Days یە، لە شاری لوند پیشان بدرێ.
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.