گووگل و 300 ساڵی داهاتوو: بەقسەی گەورە لێپرسراوێکی گووگل، تا 300 ساڵی دێ گووگل هەموو جیهان ئەخاتە ناو ئامێری گەرانە زەبەلاحەکەی خۆی.
ئەمەو لە کۆنفرانسێکی ساڵانە که ڕۆژی شەمەی ڕابورد لە ئەمریکا بەسترا بە ئامادەبوونی Eric Schmidt گەورە لێپرسراوی گووگل ، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە کەی گووگل ئەگاتە ئامانجی خۆی؟ Eric Schmidt ووتی کە هەموو جیهان بە 5 ملیۆن تێرەبایت زانیاری مەزەندە ئەکرێ ئێمە تا ئێستا توانیومانە تەنها 170 تێرەبایت ئەمادە بکەین بۆ گووگل.
کەواتە گەیشتن بە ئامانج 300 ساڵی دێ ی ئەوێ ، Eric Schmidt ووتی.
1 تێرەبایت = 1000 گیگابایت