هەکەر دەستی بە سەر 100000 کومپیۆتەردا گرت: هەکەرەکان کونترۆڵی 100000 کومپیۆتەری خەڵکیان بە دەستەوە گرت.
لە هولەنددا سێ کەس لە تەمەنەکانی 19، 22 و 27 ساڵاندا گیراون. تاوانەکەیان ئەوەیە کە کونترۆڵی 100000 کومپیۆتەریان بە دەستەوە گرتووە و بەم شیوەیە ژمارە حەسێبی بانکی خەڵکیان دزیوە.
شایانی باسە ئەم کەسانە بە یارمەتی وەرگرتن لە کرمێک بە ناوی " W32.Toxbot" ە توانیویانە بڕۆنە نێو کومپیۆتەری خەڵکەوە و ژمارە حەسێبی بانکی و رۆژی لەدایکبوون و زانیاری دیکە لە 100000 کومپیۆتەرەوە وەدەست بێنن. لە هێرشێکدا بۆ سەر ئەم کەسانە پۆلیس تۆانی بێجگە له کومپیۆتەر و دراو، دەست بەسەر ئوتومبیلێکی سپۆرتیشدا بگرێ.
ئەو کرمەی ئەم کەسانە بە کاریان هێناوە، دەتواندرێ بدۆزرێتەوە و فڕێ بدرێ، بەڵام لە بەر ئەوە خاوەنەکانیان زوو زوو گۆڕانکاری تێدا دەکەن و نوێی دەکەنەوە، زۆر زەحمەتە بۆ دژەفایرۆسەکان بەو خێراییە بیناسنەوە، هەر بۆیە بە تەنیشتیاندا تیدەپەڕێ و دەچێتە نێو کومپیۆتەرەی خەڵکەوە.
سەرچاوه