مزگێنی بۆ لایەنگرانی زانستی ئای تی: ماڵپەڕی زانستپەروەرانی کورد لە بەر گۆڕانکاریی دیزاین و ڕازاندنەوە، ماوەیەک بوو ڕاوەستابوو، بەڵام دوای هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر ئەوا ئێستا دیسان دەستی بەکار کردوە. ئەویش لە دیزاین و ڕوومەتێکی شاز و جواندا.
ئەوانەی دەیانەوێ ببن بە ئەندام زۆر بە هاسانی دەتوانن سەردانی ئەو ماڵپەڕە بکەن و خۆیان وەک ئەندام بنووسن و بەم جۆرە دەتوانن لە بواری زانستیدا، خزمەتێکی زۆر بە نەتەوەکەیان بكەن.
شایانی باسە کە ئەم ماڵپەڕە چەندین ساڵە بە دڵسۆزیەوە لە لە بواری زانستیدا خزمەت بە نەتەوەکەمان دەکا.
دەستخۆشیان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
zkurd
سەرچاوه