چات کردن بوو بە هۆی دەستدرێژی لەسەر ژمارەیەکی زۆر کچ:  چەندین کچ دوای ئەوەی کە ڕێگای ئینترنێت چاتیان کردووه، ‌دەستدرێژیان کراوەتە سەر.
پۆلیسی نۆروێژ پیاوێکی 40 ساڵەی گرتووە کە دوو منداڵیشی هەیە و پێی وایە ئەو پیاوە دەستدرێژی کردووەتە سەر ئەو کچە لاوانە. ئەو پیاوە لە ڕێگای چات کردنی ئینترنێتەوە‌ پێوەندی بەو کچانەوە گرتووە.
شایانی باسە کە ئەو پیاوە نوروێژیە چوار حەوتوو لەمەوبەریش لەسەر دەستدرێژی کردن، دادگایی کراوە.
تاکوو ئێستا ئەو پیاوە بەوە تاوانبار کراوە کە دەستدرێژی نامووسی کردوەتە سەر کچێکی تەمەن 15 ساڵ و ژمارەیەکی دیکە کە تەمەنیان لە ژێر 16 ساڵانەوەیە.
دوای ئەوە ماوەیەک پیاوەکە لە ڕێگای چات کردنەوە پێوەندی لەگەڵ کچەکان بووە، کاتێکیان بۆ چاوپێکەوتن دیاری کردووە، ئەویش لە سەر ڕێگایەکی نێو دارستاندا.
لە پێشتدا پیاوەکە لە ئیستگەی ترێنی شاری Moss کچەکەی بینیوه و پاشان بە ئوتومبیلەکەی خۆی بردووەیە بۆ نێو دارستان و دەستدرێژی کردووەتە سەری.
پۆلیس لە نێو موبایل تەلەفوون و کومپیۆتەری ئەو پیاوەدا ناونیشانی 20 کچی دۆزیوەتەوە کە تەمەنیان لە ژێر 17 ساڵدایە و لەوانە ‌7 کەسیان 11 تا 13 ساڵانن. پؤلیس هێشتا پیانەگەیشتووە لەگەڵ هەموو کچەکان قسە بکا، بەڵام لەو باوەڕەدایە کە ئەو پیاوە دەستدرێژی کردووەتە سەر ژمارەیەک زۆر کچ. ‌
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ