شەڕی بەرینباند (broadband) لە گەرمەی خۆیدایە: یەکێکی دیکە لە کومپانیا هەرزانەکانی هێڵی بەرینباندی دانمارکی دەیهەوێ لە خاکی سویدا جیگای خۆی بکاتەوە. ئەم کومپانیایە TDC یە و نرخێکی 199 کرۆنی بۆ مانگێک داناوە. بە وتەی بەرپرسی ئەم پرۆژەیه، کریستر ئیساکسۆن (Christer Isacsson) ئامانجی ئەم کومپانیایە ئەوەیە کە ببێ بە سێهەمین کومپانیای گەورە لە سویددا.
ئەم کومپانیا نوێیە خێرا جیگای خۆی لە هێندێک وڵاتی سەرووی ئوروپادا، خۆش کردووە.
بەرپرسی ناوبراو دەڵی:" ئێمە لەسەر ئەوەی کەی لە سویددا بە ئامانج دەگەین جارێک هیچ ناڵێین. بازاڕی سوید یەکێک لە بازاڕە هەرە زەحمەتەکانە."...
کومپانیاکانی Telia, Glocalnet, Comhem, Tele 2, Chello och Bredbandsbolaget پێشبڕکە و رەقابەتێکی زۆر تووند و تیژیان لە نێواندایە لە سەر نرخ و شێوەی گرێدانی مشتەریەکانیان بە نینترنێتەوە.
بەرپرسی مێدیا لە کومپانیای Bredbandsbolaget دا دەڵێ:" کومپانیای TDC تێدەکۆشێ نرخێکی هەرزان بدا بە مشتەریەکانی، بەڵام دەبێ ئەوەمان لە بیر نەچێ کە ئەم کومپانیایە ناتوانێ ئەرکەکانی خۆی دابەش بکا بە سەر هەموو خەڵکەکەدا. پاشانیش ئێمە هێشتا نازانین ئەم کومپانیایە چۆن سیرڤیس بە موشتەریەکانی دەدا، ئەمەش بۆ موشتەری زۆر گرینگە."
ناوبراو لەو باوەڕەدایە کە تاکوو دوو سێ ساڵی دیکە، چوار پێنج کومپانیای نێونەتەوەیی دیکە لە سویددا جێگای خۆیان دەکەنەوە.
بۆ زانیاری زۆرتر دەتوانن چاو لێرە بکەن
سەرچاوه