فەلسەفەیەکی کۆن لە پشت تکنیکێکی نوێوە: کومپانیا چینیەکانی پێکهێنەری کومپیۆتەر لەوەیدا کە فەلسەفەیەکی کۆن لە بەرهەمە نوێکانیاندا بەکار دەبەن، یەکەمن.
کۆمپانیای فەنگ تەک (Fengtek) کە بنکە سەرەکیەکەی لە پێکینگ هەڵکەوتووە، یەکەمین مادرکارتی خۆی کە لە سەر فەلسەفەیەکی کۆنی چینی "فەنگ شوی" (feng shui) داڕێژراوە، درووست کرد.
زۆر لەوانەی کە لە ڕازاندنەوەی نێوماڵیشدا پاپەندن بە پرینسیپەکانی فەلسەفەی فەنگ شوی، تەنانەت لە گەنجاندنی موبلەکانیشاندا ئەم فەلسەفە لە بەر چاو دەگرن و لەو باوەڕەدان کە بەم کارە وزەیەکی تایبەتیان پێدەگا. لەبەر ئەوە کومپانیای "فەنگ تەک" هەوەڵین کومپانیایە لە جیهاندا کە ئەم پرینسیپانە لە ساز کردنی مادرکارتەکانی خۆیدا بەکار دێنێ.
بەرپرسی کومپانیای ناوبراو چارلس هوانگ (Charles Huang) باسی ئەوە دەکا کە گوایە لە مێژە بیر لەوە دەکاتەوە کە پێوەندیەک لە نێوان تکنیکی نوێ و بیروباوەڕە کۆنە فەلسەفیەکانی ئاسیادا پێک بێنێ. ناوبراو لەم پێوەندیەدا دەڵێ:" باوکم کومپانیای دروست کردنی مادرکارتی هەبوو، منیش لە دڵی خۆمدا وتم "ئەرێ بۆ لەوێوە دەست پێ نەکەم"؟
بەرپرسی دیزاینی کومپانیای فەنگ تەک (Vincent Xiang) دەڵێ بەشە جۆراوجۆرەکانی نێو مادرکارتەکەمان بە جۆرێک گونجاندووە کە مادرکارتەکە هەست بە ئازادی بکا.
ئەو دەڵێ:" ئێمە پرۆسیسۆری مادرکارتەکەمان لە نێوەڕاستدا گونجاندووە، لە بەر ئەوە پرۆسیسۆرەکە "chi" یە، واتە وزە و هیزی ژیانی هەموو مادرکارتەکەیە، کاتێکیش "chi" لە نێوەڕاستدا جێگای بێتەوە، ئەوا دەبێتە هۆی بە هێز بوونێکی باشتر."
ئەو بەرپرسە درێژە دەدا و دەڵێ: ئێمە گەڵاڵە ئەو مادرکارتە کلاسیکیانە کە لە لایەن کومپانیا سوونەتیەکانەوە ساز دەکرێن بەکار ناهێنین. لەبەر ئەوە زۆر هێڵی راست و چڵی دیژیان تێدایە. ئەوانە سرووشتی نین و تیری ژەهراوی بەرەوە رۆحی ئێمە دەهاوێژن. لەبەر ئەوە ئێمە شوێنی مێشکەکانمان گۆڕیوە و شوێنێکی زیادیشمان بۆ کارتێکی pci داناوە کە دەبێتە هۆی پاڵپێوەنان و دوورخستنەوەی ئەو هێزە نیگاتیڤەکان کە بەرەو رووی بەکارهێنەر دێن. Xiang هەروەها دەڵێ: شوێنی مێشکێکی دەیکەشمان بە تەنیشت و لابەلا داناوە، ئەمەش کاری ئەوەیە کە ئەو کاتەی هێزی "Chi" دەیهەوێ بگاتە پرۆسیسۆرەکە بەری پێدەگرێ. ئەم کارەش دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئەو زەرەر و زیانانەی کە لە "sha" وە دێن. "sha" جۆرێکی نەگاتیڤە لە "chi".
شوێنی مێشکە کاتییەکەشمان لە شوێنی زانیاری و تێگەیشتندا گەنجاندووە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێز بوونی کومپیۆتەر.
کومپانیای فەنگ تەک لە مادرکارتەکەدا قوتوویەکی بۆ ئەو رۆحیانەتانە ساز کردووە کە لەگەڵ باددا هاتووچۆ دەکەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش کاناڵێکی پۆسەتیڤیان هەبێ.
ئاندرش ئۆهمان Anders Öhman لە گۆڤاری PChemma وە هەوەڵین کەس بوو کە ئەم مادرکارتەی تاقی کردەوە، بەڵام هەرچێ تێکۆشا و لە نێو چەند کومپیۆتەری جۆراوجۆردا ویستی تاقی بکاتەوە، کاری نەکرد.
بەشی یارمەتیدانی تکنیکی کومپانیاکە دەڵێ: ئەمە لە خۆیدا باشە و دەبێ وابێ، چوونکە کاتێکی زۆر دەدا بە بەکارهێنەرەکان کە زۆرتر لە نێوخۆیاندا بمێننەوە و بیر بکەنەوە.
سەچاوە: گۆڤاری مانگانەی PChemma لاپەڕەی 96
سەرچاوه