Digital File Check: کومپانیاکانی دروست کردنی سی دی دەیانهەوێ بە پرۆگرامێکی نوێ، پەڕگەی موزیکەکان بسڕنەوە.
لەم رۆژانەدا Ifpi (کومیتەی لایەنگری فیلم و دەنگ) لەگەڵ MPA پرۆگرامێک دەدەنە دەرەوە کە کومپیۆتەرەکان دەپشکنێ و لە شوێن ئەو پەڕگە فیلم و دەنگانە دەگەڕێ کە بە نایاسایی تۆمار کراون.
پرۆگرامەکە ناوی Digital File Check ە و لە ماڵپەڕی ئەو ڕێکخراوانەدا دادەبزێندرێ، ئامانجی ئەو پرۆگرامەش ئەوەیە کە بە نێو کومپتۆتەرەکاندا بگەڕێ و ئەگەر پەڕگەی نایاساییان تێدا بێ، بیانسڕێتەوە. ئەم پرۆگرامە دەشتوانی پرۆگرامی دابەشکردنی پەڕگەکان بەربەست (بلوک) بکا و بیانسڕێتەوە.
قسەکەرێکی Ifpi لە وتووێژێکدا دەڵێ: " ئەم پرۆگرامە ژیانێکی خۆش بۆ ئەوانەی حەز لە موزیک دەکەن و دەیانهەوێ لە ڕێگای ئینترنێتەوە لەزەتی لێ ببن، پێک دێنێ. یان ئەوانەی کە دەیانهەوێ بنەماڵە، هاوڕێ و هاوکارەکانیان تام و چیژ لە موزیک بکەن."
لە پەیامێکی ڕاگەیاندن دا Ifpi دەڵێ ئەم پرۆگرامە یارمەتی بنەماڵەکان دەدا تاکوو چاویان بەو شوێنانەوە بێ کە منداڵەکانیان سەردانیان دەکەن و هەروەها یارمەتی ئەو کومپانیانەش دەدا کە دەیانهەوێ بە ئازادی موزیکە مۆڵەت وەرگیراوەکانی خۆیان لە سەر ئینترنێت دابنێن.
سەرچاوه