CD ئەوەندە ناسکە؟: سی دی ئەوەندە ناسکیش نیە کە زۆر کەس پێیان وایە ، وه یا بەپێی ئەو ئاگاداریانەی کە کەسەر پاکەتەکانیان نووسراوە.
بڵاوکراوەیەکی مانگانەی سویدی بەناوی pc for all هەموو ئەو تاقی کردنەوانەی لە سەر سی دی ئەنجام داوە کە گوایە زیان بە سی دی ئەگەیەنێ ، وەکو دانانی سی دی لە ناو ئۆتۆمبیلێکی زۆر گەرم بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک کە لەبەر خۆردا ڕاوەستاوە یا بە پێچەوانەوە لە ڕۆژانی بەستەڵەکی زستاندا ، ئەمانەو ڕژانی چا و قاوە و خواردن و خواردنەوە هیچی زیانی بە سی دی یەکە نەگەیاندوە ، تەنها شتێک کە ئەبێتە هۆی لە کار کەوتنی سی دی یەکان ڕوشانە و هیچی تر، کەواتە ئەگەر سی دی یەکەت پیس بوو دودڵ مەبە ئەگەر بیخەیتە ناو ئاوو باش بیشۆیت.