چوار کەس له پێنج دەوڵەمەندی ئامریکایی پێوەندیان به ئای تی یەوه هەیه.: ئیمڕۆ (2005-09-23 12:19) Forbes لیستەی ساڵانەی خۆی لەسەر دەوڵەمەندەکانی ئامریکا دایە دەرەوه، Bill Gates یەکەم کەسی لیستەکەیه و لیستەکەش پڕە له ناوی ئەو کەسانەی خەریکی ئای تین.
لەوه دەچی هێندیک کەس وا تێبگەن که نرخی گرانی نەوت خەڵکی ئامریکای فەقیر و هەژارتر کردووه بە پێچەوانه، ئەوانەی ناویان له لیستەکەی Forbes دایه، ساڵی رابردوو داراییەکانیان له 960 میلیۆنەوە هەڵکشاوه بۆ 8،7 میلیارد.
هەروەک وترا زۆربەی ناوی لیستەکه لەو کەسانه پێکهاتووه که سەروکاریان لەگەڵ ئای تی دایه و Bill Gates یش که ناوی له سەرەوەی لیستەکەوەیه دارایی نەقدی دەگاته 390 میلیارد کرۆنی سویدی. لە پێنج کەسی هەوەڵی لیستەکەشدا چواریان ئای تیین.
لیستەی ناوەکان
سەرچاوه