یاریییەک کە مناڵاکەت فێری پرۆگرامکردن ئەکات: شارەزایەکی بواری پرۆگرام کردن بەناوی Igor Kholodov لەبازارەکانی یاریی فرۆشتندا بە دوای یارییەکدا ئەگەرێ بۆ مناڵەکەی بەڵام هیچ کام لەو یاریانە جێی پەسەندی ئەو نابن . بۆیە بیر ئەکاتەوە لەسەر دەستی خۆیدا یارییەک درووست بکات کە وەک بناغەیەک یارمەتی مناڵەکای بدات بۆ فێربوونی پرۆگرام کردن بە زمانەکانی وەک ++c و جاڤا ئەمەو
wired زیاتر ڕوونی ئەکاتەوە،
ئەم یارییە بە نرخی 25 دۆلار ئەفرۆشرێت لە بازاڕەکاندا ، یارییەکەش بریتیە لە خلیسكێنەیەکی سەر بەفر ، پاڵەوانی ئەم یارییە ئەبێ نزیکترین و لەبارترین ڕیگا هەڵبژێرێ بۆ گەشتن بە ئەنجام. بۆ هەر گێمێکی تازەش سیناریۆیەکی تازە دێتە پێشەوە بۆ بیرکردنەوە و سەرکەوتن تێیدا .
سەرچاوه